هاوپه‌یمانى سێقۆڵى هیچ پێشنیارێكى بۆ ته‌وافووق نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانى سێقۆڵى "رزگاركردنى نیشیتمان" هیچ پێشنیارێكى بۆ ته‌وافووقى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ نییه‌ و ده‌شڵێ. "ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بچێته‌ ریزى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى ئایارى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى ده‌رفه‌ته‌ 40 رۆژییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى سه‌در، لایه‌نه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ جووڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ئاماده‌ بكه‌ن، به‌ڵام دوو سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در و پارتى باسیان كردووه‌، هیچ ئاماژه‌یه‌كى نوێ نییه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه‌، هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سووره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌، هه‌روه‌ها پارتیش سووره‌ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت ده‌ستپێشخه‌رى هه‌یه‌ به‌ڵام بۆ ته‌وافووق نییه‌ به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نكێكى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رازى بكرێت بۆئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ حكومه‌ت بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین