دادگاى فیدڕاڵى بابه‌تى سكاڵاكه‌ى سه‌ر 200 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانى دواخست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق بابه‌تى تاوتوێكردنى ئه‌و سكاڵایه‌ى بۆ مانگى داهاتوو دواخست، كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌ دژى هه‌ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى ئایارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌ریى له‌ عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق تاوتوێكردنى ئه‌و سكاڵایه‌ى دواخستووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ ناوى جه‌واد عه‌بدولكازم له‌ دژى هه‌ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌. 

سكاڵاكه‌ له‌سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق تۆماركراوه‌، گوایه‌" ناردنى پاره‌ له‌ گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناده‌ستوورییه‌". سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "بابه‌ته‌كه‌ بۆ 12 ى مانگى داهاتوو دواخراوه‌".

به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه‌ له‌ رابردوو له‌نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام دراوه‌، به‌غدا  200 ملیار دینار مانگانه‌ بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌نێرێت بۆ ته‌واوكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم. پێشتریش بۆ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه‌ حكومه‌تى عێراق هیچ پاره‌یه‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین