لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌توان عه‌توانى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى كرد، رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ پێى شه‌ش پێوه‌ر لیژنه‌ هه‌میشییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق دابه‌ش بكرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى ئایارى 2022 عه‌توان عه‌توانى په‌رله‌مانتار له‌ لێدوانێكى بۆ مالپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كردووه‌، فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، لیژنه‌ هه‌میشییه‌كانى په‌رله‌مان كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 22 لیژنه‌یه‌ به‌گوێره‌ى چه‌ند پێوه‌رێك دابه‌ش بكرێن.

پێوه‌ره‌كانیش بریتین له‌ شایسته‌ى په‌رله‌مانى، تایبه‌تمه‌ندى، پسپۆڕیى، ئه‌زموون و شاره‌زایى، ئاره‌زووى په‌رله‌مانتاره‌كه‌.دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه‌،  تا حكومه‌ت پێكنه‌هێنرێت ئه‌وا لیژنه‌كانى په‌رله‌مان دابه‌ش ناكرێت.

تا ئێستا په‌رله‌مانى عێراق ته‌نیا سێ لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى پێكهێناوه‌، ئه‌وانیش لیژنه‌ى یاسایى و دارایى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ن.  به‌ هۆى ره‌چاوكردنى بنه‌ماكانى چاودێرى په‌رله‌مان ناتوانێ بێ بوونى حكومه‌تى نوێ سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان هه‌ڵبژێرێت، چونكه‌ نابێت وه‌زیر و سه‌رۆك لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى په‌یوه‌ندیدار به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ په‌رله‌مان  له‌ یه‌ك حزب بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین