بزووتنەوەی گۆڕان: ئەوە بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان نییە کوردستانی

نوچەنێت

له‌باره‌ی کشانه‌وه‌یان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان لێدوانێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە: هەرکاتێک بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی بدات، ئەوا بەفەرمی رایدەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 11/ئایار/2022) گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی لە بارەی کشانەوەی بزووتنەوەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجیی بڵاوکردەوە.  

ده‌قی لێدوانه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:

لێدوانێک لە گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

‎جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.

‎لەرێی ئەم روونکردنەوەیە بڵاویدەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێیدا، ئەوا بەفەرمی رایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

‎هەر لێدوانێکی دیکە لەمبارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان.

11ی 5ی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین