سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕۆڵێکى دیار له‌ ژیانى سیاسیى ‏هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕیت کوردستانی

نوچەنێت:

بزووتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ (13) ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا تێدەپەڕێ. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سیاسیى كارا، ڕۆڵێكى دیار له‌ ژیانى سیاسیى ‏هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕیت."

ئەمڕۆ دووشەممە (25/تەممووز/2022) لە (13)مین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوى گۆڕان، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەکات و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ گرنگى و پێویستیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه‌ ‏سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌موو لایه‌ن و ‏پێكهاته‌كان ده‌كه‌مه‌وه‌."

 

دەقى پەیامى پیرۆزبایى سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:

به‌ڕێزان له‌ جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان

یادى سێزده‌ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌كه‌تان به‌ گه‌رمى له‌ ئێوه‌ و ته‌واوى ‏هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م، ‏هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم. ‏

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سیاسیى كارا، ڕۆڵێكى دیار له‌ ژیانى سیاسیى ‏هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕیت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به‌ پرۆسه‌ى سیاسى ‏و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دیاره‌.‏

‏ ‏له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ گرنگى و پێویستیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه‌ ‏سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌موو لایه‌ن و ‏پێكهاته‌كان ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ‏ته‌حه‌دییه‌كان و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌ستكه‌وت و ‏مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.‏

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2022/7/25‏

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین