بیلاروسیا هێزەکانی لە سنوری ئۆکرانیا جێگیر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگری بیلاروسیا رایگەیاند: هێزی لەسەر سنوری ئۆکرانیا جێگیر کردووە و هۆکارەکەشی جێگیربوونی هێزەکانی ئۆکرانیا و زۆر بوونی چالاکییەکانی ناتۆیە لە ناوچەکە.

بەگوێرەی ئیسنا، ئەم مانۆڕەی جێگیرکردنی هێزە لە لایەن بیلاروسیاوە هەفتەیەک دوای ئەوە ئەنجامدراوە کە ئەم وڵاتە لەناکاو رایگەیاند: بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئامادەبوونی کاردانەوەی خێرای هێزەکانی مانۆڕ ئەنجام دەدات.

 وزارەتی بەرگری بیلاروسیا، لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام بڵاو کرایەوە رایگەیاند: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەیی هێزە سەربازییەکانیان و جێگیرکردنیان لە نزیک سنورەکانی بیلاروس درێژە پێدەدەن.

هەروەها لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدراوە، بۆ گەرەنتی ئاسایشی بیلاروسیا لە ناوچەی باشوری وڵات، یەکەی تایبەتی ئۆپەراسیۆنیان لە سێ بەشی تاکتیکی جێگیر کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین