ناتۆ: خۆمان لە شەڕی راستەوخۆ لەگەڵ روسیا دەپارێزین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جێگری بەرپرسی گشتی ناتۆ رایگەیاند: خۆمان لە رووبەرووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ روسیا دەپارێزین.

بە گوێرەی ئسپۆتنیک، میرسئا گئوئانا، جێگری بەرپرسی گشتی ناتۆ دەڵێت: ئەم یەکێتییە بە پاڵپشتی لە ئۆکرانیا و بەهێز کردنی بەرگری خۆی، لانیکەم بە شوێن رونکردنەوەی مەترسییەکانی شەڕی راستەوخۆیانە لەگەڵ روسیا.

گئوئانا لە واشنتۆن گوتی: دەبێ دڵنیابین لە پشتیوانی کردن لە ئۆکرانیا و بەهێزکردنی بەشی بەرگری ناتۆ، مەترسی رودانی شەڕی نێوان روسیا و ناتۆ دروست نەکەین. 

ئەم بەرپرسە جەخت لەوەش دەکاتەوە،  ناتۆ بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵدەگرێت کە دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئەم شەڕە زۆر فراوان نابێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی ئازار و گیان لەدەستدان و پشێوی زیاتر لە سەرتاسەری جیهان.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین