لە نێو بریندارانى تەقینەوەى کافتریاکەى سلێمانى منداڵى دوو ساڵ هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى روودانى تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کافتریاکانى پارێزگاى سلێمانى، پۆلیسى بەرگرى شارستانى ڕایدەگەیێنێت، تەقینەوەکە بە هۆى سیستەمى غازەوە بووە و تیمەکانمان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (12/ئایار/2022) بە هۆى لێچوون لە سیستەمى غازى کافتریایەک لە سلێمانى تەقینەوەیەک ڕوویدا، کە بە هۆیەشەوە تاوەکو ئێستا (14) کەس بریندار بوونە.

عەمید دیار رەئووف، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی لە لێدوانێکى بۆ رووداو، ڕەتیکردەوە تانکى غازەکە تەقیبێتەوە و تانکییەکە دوورە لە شوێنە و دەشڵت، سەرەتا لە سیستەمى غازەکە لێیچوون هەبووە  و دواتریش پەنیگخواردۆتەوە، ئینجا ئاگر لە باڵەخانەکە کڵپەی کردووە.

ئەو (14) کەسەى بە هۆى تەقینەوەى ناو کافتریاکە بریندار بوونە، لەنێویاندا دایک و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان هەیە، هاوکات ڕەوشى تەندروستى زۆربەى بریندارەکان جێگیرە و تەنها چوار کەسیان پێویستیان بە نەشتەرگەرى هەیە و ئەمڕۆ لە سلێمانى نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین