پۆلیس (15) سواڵکەر و فاڵگرەوە دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی (15) دەرۆزەکه‌ریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى ڕایگەیاند، "دوای سکاڵای ھاوڵاتیان کە دەرۆزەکاران لەبازاڕو شوێنە گشتییەکان بونەتە ھۆی بێزارکردنیان، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان دەستپێکرد، لەو چواچێوەیەدا ئەمڕۆ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی (15) دەرۆزەکه‌ریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوەو نوشتەو جادوەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە."

پۆلیسى سلێمانى جەختیکردەوە، هەڵمەتەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکاران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتەو جادوەوە ھاوڵاتیان فریودەدەن.

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەشڵێت، "دوێنێ لەچالاییەکدا مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیربکەن کە ھێرشیانکردبوە سەر ھاوڵاتییەک و بڕێک پارەیان لی دزیبوو."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین