عێراق پێداچوونه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و بڕیار درا لیژنه‌كه‌ به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان، به‌ رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بچێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى بوارى دیپلۆماسى و كونسوڵگه‌رى رێكبخاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2022 ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه‌، حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه‌، داواى له‌ لیژنه‌كه‌ كردووه‌ به‌ رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دابچنه‌وه‌ و تاوتوێیان بكه‌ن.

جێگرى یەکەمی سه‌رۆكى په‌رله‌مان باسى له‌وه‌یش كردووه‌، بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ ده‌بێت هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان بكرێت، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و بوارى دیپلۆماسى و كونسوڵگه‌رى له‌ عێراق رێكبخرێته‌وه‌ و پێشنیارى یاسا له‌م بواره‌دا بكرێت، به‌ شێوه‌یه‌ك بتوانرێت سه‌روه‌ریى عێراق و  هاوئاسه‌نگى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بپارێزرێت.

نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانیش باسى له‌وه‌ كردووه‌، عامر فایز كراوه‌ته‌ سه‌رۆكى كاتی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و شه‌علان كه‌ریم و محه‌مه‌د سدیق وه‌ك جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ هه‌ڵبژێردراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین