ئەمڕۆ مووچەى سەرجەم فەرمانبەرانى سلێمانى دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى بانکى هەرێم لە سلێمانى ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ مووچەى مانگى سێى سەرجەم فەرمانبەرانى پارێزگاى سلێمانى دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ئایار/2022) لە پاش دواکەوتنى مووچەى مانگى سێى فەرمانبەرانى پارێزگاى سلێمانى بۆ ماوەیەکى زۆر، عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەى تاوەکو ئێستا مووچەى مانگى ئاداریان وەرنەگرتووە، مووچەکانیان وەردەگرن.

عەبدولڕەحمان ساڵح ئەوەشى خستەڕوو، لە رۆژی یەکشەممەى داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی مانگى ئادارى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگەکان لەگەڵ پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.

پێشتر بانکەکانى سلێمانى ڕایانگەیاندبوو پارەى بەردەستیان نییە، بەڵام بەڕێوەبەری بانکی هەرێم دەڵێت، ناڵێین پارەى ئەم مانگە چۆن دابینکراوە، تەنیا ئەوەندە دەڵێین کە پارە دابینکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین