عێراق نه‌مانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش راده‌گه‌ینێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌تى به‌ داعش ئاشكراى كرد، به‌م نزیكانه‌ عێراق نه‌مانى تیرۆریستانى داعش راده‌گه‌ینێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2022 شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ مه‌غریب به‌ڕێوه‌چووه‌. فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدار بوون.

له‌ وتارێكدا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى باس له‌وه‌ ده‌كات پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌ عێراق زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه‌ و بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوون نه‌ماون. شه‌مه‌رى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ عێراق نه‌مانى داعش راده‌گه‌ینێ.

رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ هاوینى 2014 رووبه‌ڕێكى زۆرى له‌ خاكى عێراق داگیركرد، له‌ هه‌مان ساڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش به‌ پێشنیارى ئه‌مریكا پێكهێنرا كه‌ ئێستا 84 وڵات و رێكخراو تێیدا ئه‌ندام. عێراق له‌كۆتایى 2017 سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش راگه‌یاندن، به‌ڵام تا ئێستایش پاشماوه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ عێراق تاوان و كرده‌ى تیرۆریستى ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین