ئيسرائيل بەهۆى سوورياوە لێكۆڵێنەوە لەگەڵ سەدان ئەفسەر و سەرباز دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

ناوەندى بڵاوكردنەوە (کان)ـى ئیسرائیلى رايگەياند، "بەهۆى دزەكردنى زانيارى بۆ ناو دەزگاکانى راگەياندن، سەبارەت بەهێرشەكردنە سەر كەشتييەكى ئێرانى كە بەرەو سووريا دەچوو، بەشى ئاسايشى زانيارييەكان لە سوپاى ئيسرائيل لێكۆڵينەوەى لەگەڵ هەزار و (200) ئەفسەر و سەربازى وڵاتەكەى كردووە."

رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جورنال)ى بڵاويكردەوە، راوێژكارى كاروبارى دادگايى حكومەتى ئيسرائيل، نزيكەى ساڵێك پێش ئێستا دەستى بەلێكۆڵينەوە كردەوە،  لەو كاتەى كەشتييەكى نەوت هەڵگرى ئێرانى رووى لە سووريا كردووە، لە لايەن هێزەكانى ئيسرائيل كراوەتە ئامانج دواتر زانيارييەكان گەيشتۆتەوە دەست دەسەڵاتدارانى ئێران.

لەكاتى لێكۆڵينەوەكان لەسەر دزەكردنى ئەو زانيارييانە لەگەڵ ئەو ئەفسەر و سەربازانە، دەيان پرسيار لە پلەدارەكان كراوە.

لەدواى كۆتاييهاتنى پڕۆسەى لێكۆڵينەوەكان، سوپاى ئيسرائيل راگەياندووە، "بڵاوكردنەوەى زانيارييەكان زيانى مەترسيدارى هەيە، بەڵام تا ئێستا هيچ زيانێكى راستەوخۆى نەبووە، نەشتواندراوە سەرچاوەكەى بدۆزرێتەوە، ئەوەشى دزەى بەو زانياريانە كردووە لە سوپاى ئيسرائيل نييە."

لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جورنال)ى ئەمەريكى بڵاويكردەوە، ئيسرائيل زياتر لە (10) بارهەڵگرى نەوتى كردۆتە ئامانج کە بەرەو سووریا ڕۆیشتوون."

بەرپرسانى ئەمەريكا و ناوچەكە رايگەياندوە، "زۆربەى كات ئەو بارهەڵگرانە نەوت دەگوازنەوە، لەلايەن ئيسرائيلەوە كراونەتە ئامانج ئەوەش لەترسى گەيشتنى پارەکانى قازانجى نەوتە بە تووندڕەوەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست."

لە كۆتايى ساڵى (2019) ئيسرائيل چەك و مينى دەريايى بۆ لێدان لە كەشتييە ئێرانييەكان و ئەو بارهەڵگرانەى لەرێگەى دەرياى سوورەوە بەرەو سووريا و ناوچەكانى تر دێن، بەكار دەهێنێت.

دواى ئەو رووداوانە ئاژانسى (سپۆتنيك) ئاشكرايكرد، "بەمەبەستى گەياندنى نەوت و گەنم و هەندێك پێداويستيەكان، رووسيا و ئێران و سووريا بۆ دابينكردنى ئاسايش و پارێزگارى بۆ بەندەرەكانى سووريا لە دەرياى ناوەڕاست ژووریى ئۆپراسيۆنەكانيان دامەزراندوە."

ئێران بەردەوامە لە بازرگانيكردنى نەوت لەگەڵ دەسەڵاتى سووريا، لە ساڵانى رابردوو مليۆنان بەرميل نەوتى خامى بۆ سووريا رەوانەكردووە و پێشێلى سزا سپێندراوەكانى سەر تاران و ديمەشق كردووە.

حكومەتى بەشار ئەسەد چەندين ساڵە پشتى بە هاوردەكردنى نەوتى وڵاتانى پاڵپشتى خۆى بەستووە، بەتايبەت ئێران، بەڵام لە دوو ساڵى رابردوو سزاكان بەگوێرەى ياساى قەيسەر توندتر كراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین