لە پێناو تورکیا ئیدارەى بایدن فشار دەخاتەسەر کۆنگرێس شیکاری

نوچەنێت:

رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جورنال)ى ئەمەريكى بڵاويكردەوە، مانگى رابردوو ئيدارەى جۆ بايدن داواى لە بەرپرسانى كۆنگرێسى وڵاتەكەى كردەوە، رێگە بدەن گرێبەستى چەكى پێشكەوتوو و پێداويستى ترى سەربازى لەگەڵ توركيا واژۆ بكەن.

بەرپرسانى ئەمەريكا بە رۆژنامەكەيان راگەياندووە، "ئەو گرێبەستانە مووشەكى ("AIM-9 Sidewinder"  و"AIM-120 Amraam"  و سيستەمى چاودێرى و پێداويستى پێشكەوتوو بۆ فڕۆكەى (ئێف 16) دەگرێتەوە، كە بڕکەى دەگاتە (400) مليۆن دۆلار"

داواكردنى ئەو گرێبەستە بۆ نوێكردنەوەى فڕۆكەى (ئێف 16) بۆ توركيا گرنگە، كە ئيدارەى ئەمەريكا لە چوارچێوەى قەدەغەكردنى نافەرمى پێشكەشى بەرپرسانى گۆنگرێس و ئەنجومەنى پيرانى وڵاتەكەى كردووە، ئەگەر كۆنگرێس رەزامەندى لەسەر ئەو گرێبەستە دەربڕێت، دواتر پێويستە ئيدارەى ئەمەريكا بەگوێرەى ياساى قەدەغەكردن، ئەو چەكانە بە توركيا بدات.

ئيدارەى بايدن لە داواكەى بۆ کۆنگرێس  تيشكى خستۆتەسەر هەوڵەكانى ئەنقەرە بۆ سوود وەرگرتن لە چاودێرى گفتوگۆكانى ئاشتى نێوان ڕووسيا و ئۆكراينا و پاڵپشتييەكانى توركيا بۆ سوپاى ئۆكراينا، ئەوەش وەك ميكانزمێك بەكاردەهێنن بۆ چاكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ واشنتن و بەدەستهێنانى چەكى نوێ، توركيا تا ئێستا چاودێرى دوو گەڕى دانيشتنەكانى مۆسكۆ و كيێڤى كردووە، لە لايەكى تريشەوە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بە ئۆكراينا داوە، رێگەش نادات كەشتييە جەنگييەكانى رووسيا بێنە ناو دەرياى ڕەش.

ئەو هەوڵانەى توركيا بۆتە هۆى بەهێزبوونەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ واشنتن و زيادبوونى پەيوەندييە بەردەوامەكانى نێوان بەرپرسانى ئەمەريكا و توركيا.

ئەو گرێبەستە كە لەخزمەت توركيايە، ئاستى پاڵپشتى گۆنگرێس دەردەخات بۆ پێشنيازى فڕۆشتنى (40) فڕۆكەى (ئێف 40) بە توركيا، كە بەهۆى كڕينى سيستەمى مووشەكى (ئێس 400) سزايان بەسەر توركيا سەپاندووە.

ئيدارەى بايدن روونیكردۆتەوە سەرۆكى توركيا لەگەڵ سەرۆكى ئەمەریكا پرسى ئەو فڕۆكانەيان لە ساڵى رابردوو لە پەراوێزى كۆبوونەوەى بڕۆكسل باسكردووە. وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا لە مانگى ئادارى رابردوو باسى لەوەکرد، پێدانى ئەو فڕۆكانە لەگەڵ بەرژەوەندى ئەمەريكا يەك دەگرێتەوە.

بەرپرسانى باڵاى توركيا و ئەمەريكا پاڵپشتى ئەو گرێبەستە دەكەن و بە يارمەتيدەرى بەهێزكردنەوەى پەيوەندى سەربازى توركيا و ئەمەریكاى دەزانن و رێگەش دەگرێت لەوەى توركيا زياتر لە ڕووسيا و چين نزيك بێتەوە.

بەڵام هەندێك ئەندامى باڵاى ديموكراتەكان لە كۆنگرێس دژ بە پێدانى فڕۆكەى ئەمەريكين بە ئەنقەرە، ئەوەش بە پاساوى ڕەتكردنەوەى پەيوەندیى توركيا و ڕووسيايە، هەروەها بەشێكى ترى رەخنەكانيان ئەوەيە  دەسەڵاتى توركيا مافەكانى مرۆڤ پێشێل دەكەن.

جيم ريش كۆنگرێسمانى كۆمارييەكان، لە ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "توركيا هاوپەيمانێكى گرنگى ناتۆيە، بۆيە من لەگەڵ ئەوەم ڕێگە بە فرۆشتنى (ئێف 16) بەتوركيا بدرێت، بەڵام ئەو بڕيارە پێويستى بە بڕواپێبوونێكى بەهێز هەيە، كە لەو قۆناغەى ئێستا ئەو بڕوا بەهێزە بوونى نييە."

ميرفى تاهير ئۆغلۆ، رێكخەرى پرۆگرامى توركيا لە پڕۆژەى ديموكراسى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كە بارەگاكەى لە ناوەندێكى لێكۆڵينەوەيە لە واشنتن، رايگەياند، "كۆنگرێستى ئەمەريكا بەهۆى ئۆكراينا و ئەفغانستان هەندێك ئاسانكارى بۆ توركيا هەيە، بەڵام تا ئێستا دڵنيا نيم ئەندامانى كۆنگرێس ئامادەى فڕۆشتنى پێداويستى سەربازين بە توركيا، ياخود نا."

بەراى چاودێران بەدەستهێنانى فڕۆكەى (ئێف 16) پشت بە ڕەزامەندى كۆتايى ئيدارەى بايدن دەبەستێت، كە تاچەند فشار لەسەر كۆنگرێس دەكات، سۆنەر چاگتاى لە پەيمانگەى واشنتن دەڵێت، "ئەنجامدانى ئەو گرێبەستە پشت بە سووربوونى ئيدارەى بايدن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ توركيا دەبەستێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین