دادگای توركیا بەرپرسێكی جەهەپەی بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادا تورکیە

نوچەنێت:

بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆعان، دادگای باڵای توركیا جینان كەفتانجی ئۆغلۆ، بەچوار ساڵ زیندانی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ئایار/2022) ماڵپەڕی (حورە) بڵاویکردەوە دادگای توركیا جینان كەفتانجی، بەرپرسی جەهەپەی بەتۆمەتى بانگەشەی تیرۆرستی و سوكایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، چوار ساڵ و (11) مانگ حومکدا."

لە مانگی ئەیلوولی (2019) دادگا بە (10) ساڵ زیندانی حوكم دابوو، بەڵام دادگای باڵای تێهەڵچوونەوە پاڵپشتی تانەی كەفتاجی كرد، بەمەش سزاکەى بووە چوار ساڵ و (22) مانگ و (20) رۆژ، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەو بڕیارە راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت، یاخود نا.

دوای ئەو بڕیارەی دادگا، كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی جەهەپە داوایەكی ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی حزبەكەی كرد سەردانی بارەگای پارتەكەی لە ئیستەنبۆڵ بكەن.

كەفتانجی پیشەی دكتۆرە و رۆڵی سەرەكی لە سەركەوتنی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ لە (2019) هەبوو لە ئیستەنبول، كە بۆ یەكەمجار لە دوای (25) ساڵ ئاكپارتی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئەو شارەی لە دەستدا، پارتی داد و گەشەپێدان سەرۆكایەتیی شارەوانی لە دەست دا و ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ بووە پارێزگاری ئیستەنبوڵ.

ئەو حوكومەی دادگای توركیا لە كاتێكدایە، لە هەفتەی رابردوو دادگای ئیستەنبۆڵ بە هەمانشێوە عوسمان كاڤالای سزا دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین