نەخشەى پەيوەندييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست چۆن دەگۆڕێت؟ وەرگێڕان

نوچەنێت:

دواى ئاڵۆزييەكانى نێوان سعووديە و پاكستان، عيمران خان سەرۆك وەزيرانى پێشووى پاكستان ئاماژەى بە دروستكردنى كوتلەيەكى نوێى رێكخراوى هاريكارى ئيسلامى بەسەرۆكايەتى سعوديە لەگەڵ توركيا و مالياز و ئێران كرد، پاكستان بێهيوايى خۆى لە رێكخراوى هاركاریى ئيسلامى لەسەر هەڵنەپەساردنى ماددەى (370) دەستوورى هیندستان دەربڕى، ماف دەدات بە جامۆ و كشمير كە دەستوورى تايبەت و ئاڵاى جياواز و خۆبەڕێوەبەريان لە ئيدارەى ناوخۆى ئەو ويلايەتە هەبێت.

يەكێك لە ئاماژەكانى ئەو ئاڵۆزييە ئەوەيە عيمران خان دواى كۆبوونەوەى لە (2019 ) لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا و مەهاتير محەمەد لە پەراوێزى كۆبوونەوەى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان لە نيۆرك پێشنيازیى دروستكردنى كەناڵێكى هاوبەشى بە زمانى ئينگليزى كرد بۆ نەهێشتنى ئەو ئاڵنگەريانەى ئيسلامۆڤۆبيا دروستى دەكات.

لە (2019) عيمران خان بڕیار دەدات لە لوتكەى كوالالمپورى ئيسلامى ئادەبێت، كە مەهاتير محەمەد، سەرۆك وەزيرانى ماليزيا ميواندارى دەكرد، بەڵام لە چركەساتى كۆتايى بەهۆى فشارەكانى سعووديە عيمران خان پاشگەزبۆوە، تەنيا حەسەن رۆحانى، سەرۆك كۆمارى ئەو كاتەى ئێران و رەجەب ئەردۆغان و ميرى قەتەر ئامادەى بوون.

مەهاتير رەتيشى كردەوە، ئەو لووتكەيە هەوڵى هەڵوەشاندنەوەى رێكخراوى هاريكارى ئيسلامى بدات.

رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە نێوان پاكستان و سعوديە

 لە مانگى ئابى (2020) مەحموود قورەيشى، وەزيرى دەرەوەى پاكستان لە ديدارێكى رۆژنامەوانی لەگەڵ چەند كەناڵێك رايگەياند، "ئەگەر رێكخراوى هاريكارى ئيسلامى كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى ئەندام بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەى مادەى (370)ى تايبەت بە جامۆ و كشمير سازنەكات، وڵاتەكەمان بژاردەى ترى دەبێت، ئەوەش بووە هۆى تێچوونى پەيوەندى نێوان سعوديە و پاكستان."

لەبەشێكى ترى قسەكانى قوڕەيشى گوتى، "جارێكى تريش دەڵێم رێكخراوى كۆنگرەى ئيسلامى دەبێت رێزى ئەنجومەنى وەزيرانى دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بگرێت، ئەگەر ئەو رێكخراوە شكستى بەو كۆبوونەوە هێنا ئەوە ناچارم داوا لە عيمران خان بكەم، كۆبوونەوەى وڵاتانى ئيسلامى رێكبخەن، كە بەڵێنيان پێداوين لە پرسى كشمير و چاوساندنەوەى كشميرييەكان پاڵپشتمان بن."

لاى خۆشيەوە سعوديە بێهيوايى خۆى لە كارە لە رێگەى داواكردنەوەى بڕى شەش مليار و (200) مليۆن دۆلار، كە ساڵى (2018) بۆ  پاكستانى قەرزكرد بوو دەربڕی، لەمانگى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو سعوديە جەختى لەسەر پاڵپشتى پاكستان بە بڕى چوار مليار دۆلار كردەوە، ئەو هەنگاوە بەگوێرەى چاودێرانى سياسى رێگرى بووە لە كنزيكبوونەوەى پاكستان لەگەڵ ئێران، ئەوەش لەكاتێدايە شەهباز شەريف سەرۆك وەزيرانى ئێستا يەكەم سەردانى لە رۆژانى (28 بۆ 30) مانگی رابردوو بۆ سعوديە بوو، لەچوارچێوەى ئەو سەردانە گريمانەى ئەوە دەكرێت پاكستان نزيكەى هەشت مليار دۆلارى دەستبەركردووە، ئەو هاوكاريە بەشێكى لەڕیگەی زيادكردنى نەوتە.

پەيوەندييەكانى توركيا و سعوديە

سەردانى شەهباز شەريف بۆ سعووديە جێگەى بايەخە، ئەوەش لەكاتێكدايە ئەردۆغان هەوڵدەدات پەيوەندييەكانى لەگەڵ سعوديە ئاسايى بكاتەوە، ئەوەش يەكەم سەردانى ئەردۆغانە لەدواى كوشتنى جەمال خاشقچى، يەكەم سەردانە بۆ سعوديە، لە (2020) ئەمير فەيسەڵ فەرحان، وەزيرى دەرەوەى سعووديە سەردانى توركياى كرد، لە مانگى ئادارى ئەمساڵ دادگاى توركيا بڕيارى راگرتنى دادگاييكردنى (26) گومانلێكراوى سعووديەی راگرت، كە تۆمەتباربوون بە كوشتنى جەمال خاشقچى دۆسيەكەى رەوانەى سعووديە كردەوە.

ئەدرۆغان لە سعووديە چاوى بە محەمەد بن سەلمان كەوت و رايگەياند، "سوورين لەسەر فراوانكردنى پەيوەندى ئەمنى و بەرگرى".سەرەڕاى ئاڵۆزييەكان بەهۆى هەندێك دۆخى ئابوورى ئەردۆغان هەوڵدەدات پەيوەندييەكان لەگەڵ ئيمارات باشتر بكات، لە چەند مانگى رابردووش پەيوەندييەكانيان ئاساییكردەوە.

بەهۆى دۆخى جيۆسياسى قۆناغى ئێستاى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسايكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئێران و سعووديە، ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا بۆشايى دروست ناكات بۆ دروستكردنى گروپى تر، جگە لەوەش پەيوەندى سعوديە و پاكستان لە چەند مانگى رابردوو بەهێزبۆتەوە، بەهۆى دۆخى ئابوورى ئيسلامئاباد ناتوانێت بەرگەى لێكەوتەكانى لەگەڵ رياز بكەوێت، لاى خۆشيەوە سعوديە چاوى بە سياسەتى دەرەوە خشاندۆتەوە، بەتايبەت پەيوەست بە توركيا و ئێران، ئەوەش لە ئەنجامى گۆڕانكارى جيۆسياسييە لەناو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دەرەوەى.

قەتەر كە لايەنێكى سەرەكى نێوەندگيرى ئەمەريكا و تاڵيبان بوو، لەدواى گەڕانەوەى تاڵيبان بۆ ئەفغانستان رۆڵى بەرچاوى بينى لە گێڕانەوەى هاووڵاتيانى بيانى لەو وڵاتە، دواى ئەوە ئەمەريكاى قەتەرى وەك هاوپەيمانێكى سەرەكى دەرەوەى ناتۆ وەسف كرد.

لەم كاتەدا كە ئيدارەى بايدن پارێزگارى لەوە دەكات كار لەگەڵ رياز بكات، ئەمەريكا و سعووديە پەيوەنديان وەك ئيدارەى دۆناڵد ترامپ باش نييە، لە ديدى پاكستان و توركيا پەیوەندی لەگەڵ سعوديە بۆ دۆخى ئابوورى گرنگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین