په‌تایه‌كى نه‌ناسراو له‌ كۆریاى باكوور بڵاو ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌تایه‌كى نه‌ناسراو له‌ كۆریاى باكوور بڵاوده‌بێته‌وه‌ و 350 هه‌زار كه‌س تووشى ده‌بن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م وڵاته‌ دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار حاڵه‌تێكى تووشبووى كۆرۆناى راگه‌یاندن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، میدیا فه‌رمییه‌كانى كۆریاى باكوور ئاشكرایان كردووه‌، په‌تایه‌ك سه‌رانسه‌رى كۆریاى باكوورى گرتووه‌ته‌وه‌، شه‌ش كه‌س به‌ په‌تاكه‌ مردوون و نزیكه‌ى 350 هه‌زار تووشبوویش تۆمار كراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆنا له‌م وڵاته‌ راگه‌یێندرا. میدیاى فه‌رمى كۆریاى باكوور گومان ده‌كات له‌نێو تووشبووه‌كان یه‌ك حاڵه‌تى تووشبووى ئۆمیكرۆن هه‌بێت، به‌ڵام روون نییه‌ ئه‌و په‌تایه‌ى كه‌ كۆریاى گرتووه‌ته‌وه‌ چى بێت.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان له‌كۆتایى مانگى نیسانى رابردووه‌وه‌ تا ئێستا 350 هه‌زار كه‌س تووشى تایه‌ك بوون، زیاتر له‌ 162 هه‌زار كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ته‌نیا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 18 هه‌زار كه‌س تووشى تایه‌كه‌ بوون.

حكومه‌تى پیۆنگیانگ زۆر به‌ ده‌گمه‌ن دان به‌ بوونى په‌تا ده‌نێت، ئه‌مه‌ له‌ حاڵه‌تێكدایه‌ كه‌ ره‌وشى ئابوورى خه‌ڵكه‌كه‌ زۆر خراپه‌ و به‌ ده‌ست به‌دخۆراكى ده‌ناڵێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین