چ كاتێك میوه‌ زیانى هه‌یه‌؟ تەندرووستی

ئامادەکردنی: لاڤین عومەر

زۆربەمان حەز بە میوەکان دەکەین، چونکە جۆرەها سوودی بۆمان هه‌یه‌ و چەندین ڤیتامینی بە سوودیشی تێدایە کە چارەسەرە بۆ چەندەها نەخۆشی بەکاردێت، بەڵام تا ئێستا نەمان زانیوە زیانەکانی ئەو میوانە چین؟.

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئارتى رووسى، میوه‌كانیش زیانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌كرى فروکتوزییان تێدایە.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا بۆچوونى ریما مویسینكۆ كراوه‌ كه‌ پزیشكێكى شاره‌زاى بوارى خۆراكه‌ و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ هه‌ندێك له‌ میوه‌ زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی چەندان جۆری نەخۆشی، میوەکان بەهۆی شیرینیانەوە شەکری فروکتوزییان تێدایە، هەر بەهۆیەوە كاریگه‌ریان بۆ سەر بەرزبوونەوەی کۆڵسترۆلی خوێن هه‌یه‌ و بەهۆیەوە چەوری لە خوێندا زۆر دەبێت.

ئه‌و شاره‌زایه‌ به‌ پێویستى ده‌زانێت ئه‌و میوانه‌ى زۆر شیرینن به‌ كه‌مى بخورێن و تا ده‌توانرێ به‌ گوشراوى و "شه‌ربه‌ت" بخورێنه‌وه‌ باشتره‌.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیشى باس له‌وه‌ ده‌كات گرنگه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ میوه‌ى زۆر گه‌یو نه‌خۆین، چونكه‌ میوه‌ى گه‌یو رێژه‌ى شه‌كرى له‌میوه‌ى تازه‌پێگه‌یشتوو زیاتره‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین