په‌یامى سه‌ره‌خۆشى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ مردنى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بۆنه‌ كۆچى دوایى خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى ده‌وڵه‌ت و گه‌لى ئیمارات كرد.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئایارى 2022 شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات كۆچى دوایى كرد. به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ تویته‌ر په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌:

“به‌ خه‌م و په‌ژایه‌كى قووڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئارسته‌ى خاوه‌ن شكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان و خێزانه‌ به‌رێزه‌كه‌یان، به‌ڕێزان و سه‌ركردایه‌تى و ده‌وڵه‌ت و گه‌لى ئيماراتى برا ده‌كه‌ین، له‌ كۆچى دوایى خاوه‌ن شكۆ خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان به‌شدارى خه‌میان ده‌بین، داوایش له‌ خوداى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین به‌ر ره‌حمه‌تى خۆى بدات و سه‌بر و دڵنه‌واییش به‌ هه‌مووان بدات”.

شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید له‌ ساڵى 1948 له‌ ئیمارات له‌ دایكبووه‌، دواى باوكى دووه‌م سه‌رۆكى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو بوو. ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى كاروبارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاند، خه‌لیفه‌ بن زاید كۆچى دوایى كردووه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین