كارتى سه‌ربه‌خۆكان فه‌رامۆش ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان كارتێكى فشار بوون له‌ لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نى ته‌نگژه‌ى سیاسى له‌ عێراق، ئێستا له‌برى به‌كارهێنانى ئه‌و كارته‌، بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ ده‌چن، به‌مه‌یش سه‌ربه‌خۆكان هه‌لێكى زێڕینیان له‌ده‌ست ده‌چێت.

شه‌وى رابردوو 12ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ قبله‌نماى چاره‌سه‌رییه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه‌ ده‌چێت و چیتر گره‌وى سه‌ره‌كى به‌ كارتى سه‌ربه‌خۆكان ناكرێت.

مه‌دا: دواى په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى لایه‌نه‌كان به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه‌ ده‌چن

رۆژنامه‌كه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ لایه‌نه‌ ركابه‌ره‌كانى پڕۆسه‌ى سیاسى ئاشتببنه‌وه‌، به‌ تایبه‌تى دواى پەیامی جه‌ژنانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رگایه‌ك بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ كراوه‌. مه‌به‌ستى رۆژنامه‌كه‌ له‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان بڵاویكرده‌وه‌ و داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد، به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ن.

رۆژنامه‌ى مه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات لایه‌نه‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌لێكى زێڕیان له‌ ده‌ستدا ،به‌ڵام هێشتا ئه‌وان رۆڵێكى گرنگیان له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت. مه‌دا باسى له‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووربخرێته‌وه‌، به‌ره‌و هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین