هونەرەجوانەکان لە هەولێرەوە بۆ سۆران بیروڕا
ئاشنا عمر ، قوتابی خوێندنی باڵا -ماستەر ، لەبەشی موزیکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی - هەولێر

فستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لە هەولێری پایتەخت سازکرد و بووە مایەیەی خۆشحاڵی بۆ سەرجەم ئامادەبووانی، توانرا گۆرانی و میلۆدی رەسەنی کوردی لەبەرگی ئۆرکسترا بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی پێشکەش بکەن. دواتریش لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران میواندای گروپی موزیک و کۆراڵی زانکۆی سەڵاحەددین -  فستیڤاڵ لەوێش نمایش بکرێتەوە.

ئەگەر بتەوێت کەلتوری هەر نەتەوەیەک یان ئاستی پێشکەوتن و  شارستانی هەر وڵاتێک شارەزا بیت ، ئەوا سەیری هونەرەکەی بکە.

گرنگیدانی مرۆڤ بە موزیک و گۆرانی خولیایەکی گەورەیە لە ژیانی مرۆڤایەتی، گۆرانی و موزیک بەشدارییەکی گەورە و بەرچاوی گێراوە ، ئەوەندە کاری لە سەر هۆش و دەروونی مرۆڤ کردوە، بووە بە هەوێنی ژیان و خۆراکی ڕۆح لە هەمووسەردەمە جیا جیاکان، لەگەڵ پێشکەوتنی شارستانییەت، موزیک و گۆرانی وەک پێداویستیەکی گرنگ ڕۆڵی گێڕاوە و بووە بە گەنجینەیەکی بە نرخ بۆ مێژووی مرۆڤایەتی، بۆیە هەمیشە گۆرانی و موزیک لە هەموو سەردەمێک وەک خۆراکی رۆح باسکراوە.

لەم ڕۆژانەی ڕابووردوو زانکۆی سەلاحەددین -کۆلێژی هونەرەجوانەکان - بەشی موزیک فستیقاڵی ساڵانەی خۆی لە هەولێری پایتەخت سازکرد و بووە مایەیەی خۆشحاڵی بۆ سەرجەم ئامادەبووانی، توانرا گۆرانی و میلۆدی رەسەنی کوردی لەبەرگی ئۆرکسترا بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی پێشکەش بکەن. دواتریش لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران میواندای گروپی موزیک و کۆراڵی زانکۆی سەلاحەددین -  فستیڤاڵ لەوێش نمایش بکرێتەوە.

لەم بارەوە مامۆستا ئامانج غازی ، قوتابی دکتۆرا پێی وایە هەمیشە لە دایک بوونی هونەرێکی ئەکادیمی و باڵاپێویستی بە گوێگرێکی بە سەلیقە هەیە.

بۆیە فیستڤاڵ و میواندارییەکە بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانێ ،چونکە ئاشنایەتی هونەرمەندان زیاتر دەبێت و ئاڵوگۆری هونەرییش دەبێتە مایەی بناغەیەکی پتەوی موزیکی .

ئەوەی جێگای باسکردنە هەموو بەرهەمەکانی ئەم فیستڤاڵە فۆلکلۆر و کلاسیکی کوردی بوون، کە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی داڕێژا بوونەوە لە لایەن مامۆستایانی بەشی موزێکی کۆلێژی هونەرەجوانەکان، ئەوەی مایەی گرنگی پێدانە هونەری گۆرانی و موزیکی کوردی ڕابووردوو گرێدرابوو بە لایەنی زانستی و ئەکادیمی سەردەم . گەلی کورد خاوەنی فۆلکلۆر و رەسەنایەتیەکی گەلێک زۆرە بۆیە پێویستە هەردەم بپارێزێت.

ئەوەی ماوە باسی بکەم لەکۆتایدا پێویستە دەستخۆشی لە تەواو بەشداربوانی ئەم فستیڤاڵە بکرێت، چونکە ئەوەی پێشکەشکرا هەمووبەرهەمە خۆماڵیەکانی گەلی کورد بوو لە فۆرمی ئورکسترا، هەموو تایبەت بو بە مۆرکی رەسەنی کوردەواری.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین