فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق: سەرجەم کارەکانى دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو بووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

فەرماندەیى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاشکراى دەکات، هاوکارى و هەماهەنگى تەواو لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق هەیە و دەشڵێت، خۆسەپێنى هیچ هێزێک لە شنگال قبووڵ ناکەین.

ئەمڕۆ شەممە (14/ئایار/2022) لەسەر ئاڵۆزییەکانى شنگال تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە رووداوی ڕاگەیاند، ئاستەنگى بەهێز لەبەردەم جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال، هەروەها ڕێگە نادەین هیچ هێزێکى چەکدار لەو دەڤەرە ویستى خۆى بسەپێنێت.

سەبارەت بە بارودۆخى ئێستاى شنگال، تەحسین خەفاجی ئەوەشى خستەڕوو، سەقامگیریی بۆ خەڵکی شنگال دابینکراوە و خەڵکی ئەو دەڤەرە ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.

 وتەبێژەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەسەر دواکەوتنى پێکهێنانى دوو لیوا هاوبەشەکەى وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگریى عێراق دەشڵێت، سەرجەم کارەکانى تایبەت بە پێکهێنانى دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو بووە و لەگەڵ پەسندکردنی بودجەی عێراق هەردوو لیواکە دەستبەکاردەبن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین