یۆنان داوا لە ئەمەریکا دەکات فڕۆکەى (F16) بە تورکیا نەدات تورکیە

نوچەنێت:

دواى سەردانى بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکا، بەپێى ئەو زانیاریانەى لە ناوەندە مێدیاییەکان بڵابوونەوەتەوە، كيرياكوس ميتسوتاكيس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان لە داواى لە ئەمەریکا کردووە، ڕێگە نەدات تورکیا ببتە خاوەنى فڕۆکەى (F16).

ئەمڕۆ شەممە (16 ئایار/2022) ماڵپەڕى (ئاکشام)ـى تورکى بڵاویکردەوە، "سەرۆک وەزیرانى یۆنان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا داوا کردووە، فڕۆکەى (F16) نەفرۆشێتە تورکیا."

لەبەرامبەر دوێنى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕاگەیاند، "توركيا پێش ڕووداوەکان ناکەوێت، چونکە جارێ نازنین جۆ بایدن لەسەر ئەم داواکارییەى یۆنان چ بڕیارێک دەدات."

ئەم قسانەى سەرۆک کۆمارى تورکیا دواى ئەوە هات، دوێنێ هەینى (13)ـى ئایارى (2022) لە دواى بەشداریکردنى نوێژى هەینى لە یەکێک لە مزگەوتەکانى ئەستنەبۆڵ بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا ئیدارەى بایدن هیچ هەڵوێستى فەرمى سەبارەت بەم داوایەى یۆنان نەخستۆتەڕوو، دواى ڕاگەیاندنى، ئێمەش بۆچوونى فەرمى خۆمان ڕادەگەیێنین"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین