رەوەندى تورك پێكهاتەى سەرەكين لە ئەڵمانيا تورکیە

نوچەنێت:

هێندريك فۆست، سەرۆك وەزيرانى ويلايەتى راين و ستڤالياى ئەڵمانيا رايگەياند، "توركيا لەلايەنى كولتوورییەوە وڵاتێكى دەوڵەمەندە، مليۆنان تورك لەو ويلايەتە دەژين."

ئەمڕۆ شەممە (14/ئايار/2022) هێندريك فۆست لە ديدارێكى ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) رايگەياند، "توركيا لەلايەنى كلتورى و جۆراوجۆرەوە وڵاتێكى دەوڵەمەندە، مليۆنان تورك لەو ويلايەتە دەژين، ئەوەش بۆ ئێمە بايەخى گەورەى هەيە و بەشدارن لە بووژاندنەوەى ئابوورى وڵاتەكەمان."

لەبەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "پێكهاتەى تورك رۆڵى گەورەيان لە فێركردنى ئەليكترۆنى هەیە، كە كليلى پێشكەوتنى كۆمەڵگەكانن، نزيكەى (10) هەزار مامۆستا فەرمانبەرى ئەو كەرتەن، پلانيشمان هەيە (10) هەزار مامۆستاى تريش دابمەزرێنين."

سەبارەت بە زمانى توركيش ئاماژەى بەوە كرد، "لەقوتابخانەكان زمانى توركى وەك زمانى دايك ياخود وەك زمانێكى بيانى لە قوتابخانەكان دەخوێندرێت، ئەوەش هەنگاوێكى گرنگە بۆ فرە زمانى لەو ويلايەتە، چونكە مليۆنان تورك لە ويلاتەكەمان دەژين، ئێمە شانازى بە هاتنى ئەو هەموو توركە لە هەموو جيهان دەكەين بۆ كاركردن و فێركردن لەگەڵ ئێمە."

رێژەى توركيا لە ئەڵمانيا بەراورد بە وڵاتانى تر زۆر زياترە، لە هەڵبژاردنى ساڵى رابردووى ئەو وڵاتە (18) هاووڵاتى بەڕەگەز تورك بوون بە ئەندامى پەرلەمانى ئەو وڵاتە و چەندين پۆستى باڵاشيان لە حوكمەت وەرگرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین