سه‌در مانه‌وه‌ى كازمى به‌ به‌رژوه‌ندى خۆى ده‌زانێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، سه‌در پێیوایه‌ مانه‌وه‌ى حكومه‌تى مسته‌فا كازمى له‌ به‌رژوه‌ندى خۆیه‌تى و له‌به‌رانبه‌ریشدا له‌به‌رژوه‌ندى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نییه‌، بۆیه‌ په‌له‌ى له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت نییه‌.

ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ 14ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ پوخته‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، “سه‌در بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت په‌له‌ى نییه‌، مانه‌وه‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌ بۆ ساڵێك یه‌كێكه‌ له‌ چاره‌سه‌رییه‌كان له‌ سایه‌ى سه‌رقاڵبوونى ئه‌مریكاوه‌”.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، سه‌در كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به‌سه‌ر حكومه‌تى كازمییه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هۆى هاوپه‌یمانى سێقۆڵییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتێكى ته‌واویشى به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وامبوونى ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا به‌ به‌رژوه‌ندى خۆى و به‌ زیانى لایه‌نه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران ده‌زانێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا لایه‌نه‌كانى ترى شیعه‌ هه‌ژموون و جه‌ماوه‌رییان نامێنێ.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى ئێرانیش راپۆرته‌كه‌ى میدڵ ئیست ئاى پێیوایه‌، ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ نییه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ باشتر ده‌زانێت له‌وه‌ى شه‌ڕى ناوخۆى شیعه‌ رووبدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین