سێ هێرشى جیاواز كرایه‌ سه‌ر كاروانى هاوپه‌یمانان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێ هێرشى جیاواز كراونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كاروانانه‌ى كه‌ پاڵپشتى لۆجیستى بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش ده‌گوازنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2022 سێ هێرشى جیاواز كراونه‌ته‌ سه‌ر كاروانى هاوپه‌یمانان، یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان له‌ شارى دیوانیه‌ بووه‌ ئه‌وانى تریش له‌ شارى موسه‌ناى باشوورى رۆژئاواى عێراق بوون. هه‌ر سێ هێرشه‌كه‌یش هاوشێوه‌ى یه‌كتر به‌ بۆمبى چێنراو بوون. تا ئێستا زیانى گیانى و مادى ئه‌م هێرشانه‌ ئاشكرا نه‌كراون.

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رده‌وام له‌ باشوورى عێراق هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر كاروانى لۆجیستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق، له‌ دوو ساڵى رابردوودا ئه‌و زیانه‌ گیانیانه‌ى به‌و كاروانانه‌ ده‌كه‌وێت، خودى عێراقییه‌كان ده‌كه‌نه‌ قوربانى چونكه‌ ئه‌و كاروانانه‌ به‌ به‌ڵێنده‌ره‌ عێراقییه‌كان ده‌درێن و ئه‌وان ده‌یانگوازنه‌وه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین