بەغدا (200) ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى عێراق ئەمڕۆ (200) ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرانبەران ڕەوانەکرد و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، پارەکە گەیشتۆتە هەولێر.

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/ئایار/2022) بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى ڕوودوا، حکوومەتى عێراق (200) ملیار دینارەى کە نارد بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بۆ مانگى نیسان.

ئەو سەرچاوەیەى بۆ ئەو ماڵپەڕە قسەى کردووە دەشڵێت، ئەمڕۆ بڕى پارەگە گەیشتە بانکەکانى هەرێمى کوردستان.

پێشتر هەردوو حکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق ڕێککەوتبوون، بەغدا مانگانە بڕى (200) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین