ئیسرائیل چەند شوێنێك لە سووریا بۆردوومان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتى بەرگریى رووسیا ئاشكراى كرد، فڕۆكەكانى ئیسرائیل لە دەرووبەرى حەما ناوەندێكى لێكۆڵینەوەى زانستى تایبەت بە بوارى چەك و تەقەمەنى حكومەتى سووریان كردۆتە ئامانج.

ئەمڕۆ یەكشەممە (15/ئایار/ 2022) ماڵپەڕى (سووریا نێت) بڵاویكردەوە ئۆلیگ گۆراڤلیۆڤ، جێگرى بەرێوەبەرى ناوەندى روویسى بۆ ئاشتەوایى رایگەیاند، "فڕۆكەیەکى (ئێف 16)ى ئیسرائیلى لە میسیاف و مینا و بانیاس بەبێ ئەوەى بێنەنێو ئاسمانى سوریا هێرشیان كردۆتە سەر بنكەیەكى لێكۆڵینەوەى سووریا، سێ سەربازى سووریان كوشتووە، زیانێكى زۆریان بە كۆگاكانى ئەو ناوەندە گەیاندووە."

بەگوێرەى ئاژانسى ساناى سەر حكومەتى سووریا، مووشەكەكان لە دەریاى ناوەڕاستەوە ئاراستەى رۆژئاواى بانیاس كراون، بەو هۆیە پێنج كەس كوژراون، هەندێكیان هاووڵاتى سیڤلن، هەروەها حەوت هاووڵاتیش بریندار بوونە، زیانێكى زۆرى مادیش بەو شوێنانە كەوتووە.

سوپاى ئیسرائیل یەكەم جار نییە هێرش بكاتە سەر ناوەندى لێكۆڵینەوە لە مسیاف، پێشتریش چەند جارێك هێرشى لەم جۆرەى كردووە، سەبارەت بەهۆكارەكەى، ئەو ناوەندە كاریگەرى هەبووە لەسەرر بەرەوپێشبردنى چەك و تەقەمەنى و ماددەى كیمیاویى و مووشەكى دوورهاوێژ.

لەلایەكى ترەوە رۆژنامەى (ئیسرائیل ئۆف تایمز) بڵاویكردەوە، ناوچەى میسیاف وەك بنكەیەكى گرووپەكانى سەر ئێران بەكاردێت، شوێنیكیشە بۆ ناوەندى لێكۆڵینەوەى زانستى (CERS)، كە تا ئێستا چەند جارێك بۆردوومان كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین