دادگاى فیدڕاڵى پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراك ره‌تده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا سنيد په‌رله‌مانتارى عێراق ئاشكراى كرد، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌ عێراق پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدانى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ په‌رله‌مانى عێراق درا بوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2022 مسته‌فا سنيد له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كرد دادگاى فیدڕاڵى پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراكى له‌ په‌رله‌مان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و پڕۆژه‌  یاسایه‌ كه‌ پێشتر له‌ په‌رله‌مان هەر دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه‌، هه‌فته‌ى رابردوویش لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دوایین پێداچوونه‌وه‌ى بۆ كرد، پێشتر له‌ لایه‌ن حكومه‌تی مسته‌فا كازمییه‌وه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه‌.

زۆرێك له‌ لایه‌نه‌كانى شیعه‌ ئه‌وانه‌ى نزیكن له‌ ئێران له‌دژى ئه‌م یاسایه‌ن و ره‌وتى سه‌دریش ده‌یه‌وێ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت. ره‌شنووسى یاساكه‌ له‌ 10 ماده‌ پێكهاتووه‌، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م یاسایه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاسایشى خۆراك سه‌قامگیر بكرێت و په‌ره‌ به‌ ئابوورى وڵات بدرێت، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت له‌ سه‌رووى 20 ترلیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ ته‌رخان بكرێت.

پێشتر له‌ لایه‌ن باسم خشان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى سكاڵا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ تۆمار كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین