سەرۆك كۆمارى ئێران: يەكڕيزى شيعە و سوننە پرسێكى ستراتيژييە ئێران

نوچەنێت:

ئيبراهيم رەئيسى، سەرۆك كۆمارى ئيسلامیى ئێران لە كۆبوونەوەى لەگەڵ زانايانى ئايينى سوننە رايگەياند، "يەكڕيزى شيعە و سوننە پرسێكى ستراتيژييە، نەك تاكتيكى."

ئەمڕۆ يەكشەممە (15/ئايار/2022) ماڵپەڕى (تەسنيم) بڵاويكردەوە ئيبراهيم رەئيسى لەكۆبوونەوەى لەگەڵ زانايانى سوننە رايگەياند، "پرسى يەكڕيزى شيعە و سوننە پرسێكى ستراتيژييە، پێويستە هوشيار بيان و بيرى تەكفيرى ئەو پرسە نەقۆزنەوە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى هێرشكردە سەر موسڵمانانى ئەمەريكا و بەريتانيا، ئاماژەى بەوە كرد، "شيعەى بەريتانيا و سوننەى ئەمەريكا دوو ڕووى يەكدراون، هەردوو لايان دژ بە يەكڕيزى جيهانى ئيسلامين."

دەربارەى پێگەى زانايانى سوننە لە ئێرانيش گوتى، "زانايان و بيرمەندانى سوننە لە ئێران خزمەتێكى بەرچاوى وڵاتەكەمانيان كردووە، چەندين ساڵە شيعە و سوننە پێكەوە دەژين."

سەبارەت بە بژێوى خەڵكيش، رەئيسى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، " مانگانە پێدانى (400) هەزار تومەن بە هاووڵاتيان كارێكى قورسە، بەڵام بەگوێرەى شارەزايان ئەو شێوازە هەنگاوێكە بۆ نزيك بوونەوە لە دادپەروەرى و نەهێشتنى هەژارى، لەو قۆناغەى ئێستاش حكومەت هەوڵەكانى بۆ چارەسەكردنى كێشەى بژێوى خەڵك، مەترسى خەڵك بەهەند وەردەگرين كە زانايانى ئايينى پێمان رادەگەيێنن، ئەو شێوازەى حكومەتيش دياريكردووە، داپەروەرى تەواو نييە، بەڵكو هەنگاوێكە تا دۆخى ئابوورى دادپەروەرانەتر بكات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین