سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەردانى ئیمارات دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەم نزیکانە سەردانێکى فەرمى دەگاتە ئیمارات بە مەبەستى بەشداریکردن لە پرسەى شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان، سەرۆکى پێشووى ئیمارات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/ئایار/2022) دڵشاد شەهاب، ڕاوێژوکارى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خەلیفە بن زاید، سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات.

دڵشاد شەهاب، ئەوەشى بە ڕووداو ڕاگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەممەد بن زاید دیدارى دەبێت، بۆ پیرۆزباییکردن بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى کۆچى دواییکردنى خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە (13)ـى ئایارى (2022)، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی نوێى ئەو وڵاتە هەڵبژارد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین