موقتەدا سەدر: پاشکۆی کەس نین
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە(15/ئایار/2022) موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە: بۆ من جێگه‌ی شانازییه که بتوانم گه‌وره‌ترین کوتلەی پەرلەمانی پێکبهێنم، که هێڵی پشکپشکێنه تێپه‌ڕ ده‌کات. شانازییه بۆ من، که پشت به‌خۆم ببه‌ستم و نه‌بمه شوێنکه‌وته‌ی لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان. شانازییه بۆ من که بۆ راییکردنی پێویستییه‌کانی گه‌ل و داواکارییه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت په‌نا بۆ دادگا نه‌به‌م.
موقتەدا سەدر دەڵێت: بۆ زیادکردنی فشاره‌کان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر من و بیرۆکه‌ی (حکومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی) نه‌مانتوانی له هه‌وڵه‌کانمان سه‌رکه‌وتو بین و سوپاس بۆ خودا، ئه‌مه‌ش شایسته‌ی کوتله‌کانی په‌رله‌مانییه‌کانی حزبه‌کان و سه‌ربه‌خۆکانه، یاخود ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌وه‌دا هاوکاریمان ناکه‌ن.
موقتەدا سەدر جەخت لەوەدەکاتەوە: ئەو بژاردەیەی کە بۆمان ماوه‌ته‌وه و ده‌بێت تاقی بکه‌ینه‌وه، بوونه به ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی بۆ ماوه‌یه‌ک که له 30 رۆژ که‌متر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان و کوتله په‌رله‌مانییه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوون، به‌وانه‌شه‌وه که هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت له‌پێناو لابردنی نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌ل، ئه‌وا پیرۆزباییان لێ ده‌که‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه بڕیارێکی دیکه‌مان ده‌بێت و له‌کاتی خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment