کەشناسى هەرێم کاتى کۆتاییهاتنى خۆڵبارین ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بوومەرلەزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ شەپۆلێکى خۆڵبارین بەشێک لە شارەکان دەگرێتەوە و سبەش کۆتایی پێدێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بوومەرلەزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمانى شارەکانى هەولێر و سلێمانى و کەرکووک، لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆزخۆڵێکی بەهێز لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری کەم دەبێتەوە.

سەبارەت بە رەوشى کەشوهەواى سبەى سێشەممە، کەشناسى هەرێم پێشنبینى دەکات، ئاسمانى سەرجەم شارەکان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت .

لە دوێنێیەوە، شەپۆلێکى چڕى خۆڵبارین شارەکانى عێراقى گرتۆتەوە و بە هۆیەشەوە ئەمڕۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان لە بەغدا دواخرا، ئەم شەپۆلى خۆڵبارینە لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بەشێک لە شارەکانى هەرێمى کوردستانیشى گرتۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین