هه‌شته‌م شه‌پۆڵى خۆڵبارین ده‌وامى حه‌وت پارێزگاى عێراقى راگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ ماوه‌ى مانگێک حه‌وت شه‌پۆڵى خۆڵبارین به‌ر عێراق كه‌وت و ئه‌مڕۆیش شه‌پۆڵى هه‌شته‌م تۆمار كرا، بۆیه‌ ده‌وامى فه‌رمى له‌ حه‌وت پارێزگاى عێراق وه‌ستا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2022 عێراق هه‌شته‌م شه‌پۆڵى خۆڵبارینى به‌ خۆیه‌وه‌ بینى، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى نیسانى رابردووه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌. 

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان مه‌وداى بینین له‌ هه‌ندێك شوێن بۆ 300 مه‌تر كه‌م بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ده‌وامى قوتابخانه‌، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق وه‌ستا، جیا له‌مه‌یش حه‌وت پارێزگاى عێراق ده‌وامى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى وه‌ستاند.

له‌ شه‌پۆڵى حه‌وته‌مى خۆڵبارینه‌كه‌ نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق تووشى ته‌نگه‌نه‌فسى بوون، به‌ڵام بۆ شه‌پۆڵى ئه‌مجاره‌ هێشتا زانیارى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌ندێك پێشبینى له‌ بیست ساڵى داهاتوودا 270 تا 300 رۆژ له‌ ساڵێكدا له‌ عێراق خۆڵبارین ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین