سوپاى ئۆكراينا و ڕووسيا زيانە سەربازییەكانى يەكتر بڵاودەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بەگوێرەى دوايين ئامارى سوپاى ڕووسيا و ئۆكراينا، تا ئێستا هەزاران سەربازى هەردوو وڵات كوژراينە و دەيان كۆگاى چەك و تەقەمەنى و پێداويستى سەربازى وێران كراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سوپاى ئۆكراينا رايگەياندوە، "لەسەرەتاى دەستپێكردنى هێرشەكانى ڕووسيا بۆ سەر ئۆكراينا تا ئێستا (27) هەزار و (700) سەربازى لێكوژراوە."

لەبەشێكى ترى ئامارەكەى سوپاى ئۆكراينا هاتووە، "تا ئێستا  ( 200) فڕۆكەى ڕووسى و (165) هەليكۆپتەر و (1228) و(2958) زريپۆش (555 ) سيستەمى مووشەكى بەرگريمان تێكشكاندووە.

هەر بەگوێرەى ئامارەكان سوپاى ئۆكراينا (195) مووشەكى جۆراوجۆر و (89) سيستەمى دژە فڕۆكە چەندين جۆرى چەكى پێشكەوتوويان تێكشاندووە. 

لەبەرانبەردا ئيگۆر كۆناشينكۆف، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ڕووسيا بڵاويكردەوە، "سوپاى ڕووسيا دوو فڕۆكەى شەڕكەرى جۆرجى (سۆ 25) و فڕۆكەيەكى جۆرى (24)يان خستۆتە خوارەوە."

لەبەشێكى ترى لێدوانەكەى ئاشكرايكرد، "سوپاى ڕووسيا (16) ناوچەيان بوردمان كردووە، هەشت خاڵى مووشەكى دوورمەوداو پێنج كۆگاى مووشەكيان لە نزيك ناوچەى خاركێڤ وێران كردووە. 

سەبارەت بە زيانە گيانيیەكانى ئۆكرايناش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، " نزيكەى(360) ئەندامى توندەڕەكانى ئۆكراينامان كوشتووە، هەروەها (78) يەكەى ئامادەكردنى سەربازيمان لەكار خستووە، سێ ناوەندى سەركردايەتي هێزەكانى ئۆكراينامان بۆردوومان كردووە، لەلايەكى (104) ناوچەمان بۆردوومان كردووە، كە كۆگاى سووتەمەنى و ناوەندى ئامادەكردنى سەربازى ئۆكراينا بوون."

لەبەرانبەر ئەو زانيارييانەى سەبارەت بە زيانەكانى يەكتر، تا ئێستا هيچ لايەك زيانەكانى يەكترى رەتنەكردۆتەوە، ياخود پشتڕاستييشيان نەكردۆتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین