بە هۆى خۆڵبارین  (130) هاووڵاتى سەردانى نەخۆشخانەکانى سلێمانیان کردووە تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ئاشکراى دەکات، بە هۆى خۆڵبارینەوە، لە پارێزگاى سلێمانى تاوەکو ئێستا ژمارەیەکى لە هاووڵاتیان سەردانی بەشی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە هۆى ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەى لە دوێنێیەوە ڕووى لە سلێمانى کردووە، تاوەکو ئێستا (130) هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردووە لە نەخۆشخانەکانی شار و دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "بەهۆی هەستیاری بەخۆڵ بارین و کاریگەریەکانی بەشێکی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشکیان بۆکراوە رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە."

 بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، خۆڵبارین ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و سبەى چوارشەممە کاریگەرییەکەى لەسەر شارەکانى هەرێمى کوردستان کەمتر دەبێتەوە. 

جێگەى ئاماژە پێدانە، بە هۆى ئەو شەپۆڵە خوڵبارینەى ڕووى لە عێراق کردووە، چەندین پارێزگاى عێراق پشووى فەرمییان ڕاگەیاند و بۆ ماوەى دوو ڕۆژ دەوام لەسەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و فەرمانگەکان وەستێندرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین