ژمارەی تۆمه‌تبارانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى عێراق ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى له‌ دۆسیه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان لە ساڵی 2021 گیراون، به‌ به‌راورد به‌ ساڵێک پێشتر نزیكه‌ى دوو هێنده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 12 هه‌زار و 822 كه‌س.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2022 ئامارێكى فه‌رمى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات ژماره‌ى تۆمه‌تبارانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ساڵ له‌دواى ساڵ تۆمه‌تباران ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ساڵى 2019 شه‌ش هه‌زار و 74 كه‌س له‌م دۆسیه‌یه‌ گیراون، له‌ ساڵى 2020 حه‌وت هه‌زار و 514 كه‌س گیراون، كه‌چى له‌ ساڵى 2021 ژماره‌ى ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ بۆ 12 هه‌زار و 822 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌گه‌زى مێ له‌ ئاماره‌كه‌ هاتووه‌ له‌ ساڵى 2019 ته‌نیا 41 ژن گیراون، له‌ ساڵى 2020 یش 91 ژن له‌ دۆسیه‌كه‌دا تۆمه‌تبار كراون، به‌ڵام له‌ ساڵى 2021 ئه‌م ژماره‌یه‌ بۆ 173 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین