د. هەڤاڵ ئەبوبکر بانگهێشتى ئەمەریکا دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاری سلێمانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی لەلایەن پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربووان (TAPS) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێدەگات بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمى ساڵانەى ئەو خێزانانەى خۆشەویستانیان بەهۆى جەنگدا لە دەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) پارێزگاى سلێمانى ڕاگەیاند، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی لەلایەن پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربووان لە ئەمریکاوە پێگەیشت.

پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربووان لە بانگهێشتنامەکەیدا بۆ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، "پشتگیرییتان بۆ پرسەباریی خانەوادەکان لە کوردستان ئێوەی کردووە بە پاڵێوراوی بانگهێشتنامەی سیمیناری ڕزگاربووانی سەربازیی نیشتمانیی و ئێمەش شەرەفمەند بووین بەوەی ئەم دەرفەتە بە ئێوە بگەیەنین".

ئەوەش هاتووە، "ڕێکخراوەکەمان میوانداری (٢٨)مین سیمیناری ساڵانەی ڕزگاربووانی سەربازیی نیشتمانیی و کامپی پرسەباریی شیاو دەکات بۆ خانەوادەی ئەوانەی لە جەنگدا لەدەستچوون، لەم بۆنەیە خانەوادە ڕزگاربووەکان و ئەو ڕێکخراوە پاڵپشتانە لەسەرانسەری دنیاوە کۆدەکاتەوە، کە بایەخ دەدەن بەو خانەوادانەی کەوتوونەتە بەر کاریگەریی لەدەستدانی تراژیدیانەی خۆشەویستانیان لە خزمەتگوزاریی سەربازییدا." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین