دادگایه‌كى به‌غدا داواى ئاماده‌بوونى هۆشیار زێبارى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌ريى ئاشكراى ده‌كات، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ له‌ به‌غدا داواى ئاماده‌بوونى هۆشیارى زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ده‌كات، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى گوایه‌ پێشتر زێبارى ره‌خنه‌ى له‌ دادوه‌ریى عێراق گرتووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌رى له‌ عێراق به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، دوێنێ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ بڕیارى ئاماده‌بوونى هۆشیار زێبارى دەركردووه‌،

به‌ هۆى سكاڵاایه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى تۆمار كراوه‌، به‌ "تۆمه‌تى" ئه‌وه‌ى سووكایه‌تى به‌ دادوه‌رى عێراق كردووه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو هۆشیارى زێبارى چه‌ندان جار له‌ كاتى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ هۆشیار زێباره‌ى سووكایه‌تى به‌ دادوه‌رى كردووه‌.

هۆشیار زێبارى كه‌ پێشتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و دارایى عێراق بووه‌، كاندیدى پارتى بوو بۆ پۆسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، به‌ڵام به‌ بڕیارى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى دوورخرایه‌وه‌، ئه‌و كاتیش زێبارى بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى به‌  سیاسى و سته‌م وه‌سف كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین