له‌ په‌رله‌مانى عێراق پرساندن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند، له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵمه‌تێكى ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه‌ پرساندن له‌گه‌ڵ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بكرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2022 هادى سه‌لامى په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، هه‌ڵمه‌تێكى ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ له‌نێو په‌رله‌مانتاران هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رۆژانى داهاتوو پرساندن له‌گه‌ڵ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت بكرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌ نه‌كردووه‌ چه‌ند ئیمزا بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى پرساندنه‌كه‌ كراوه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت گوتوویه‌تى، "به‌گوێره‌ى پێویست ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه‌" ده‌شڵێ، "وه‌رگرتنه‌وه‌ و وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ وه‌زیرى نه‌وت له‌سه‌ر باوه‌ڕكردنى په‌رله‌مانتاران به‌ وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیر ده‌وه‌ستێ".

پێشتر چه‌ندان په‌رله‌مانتار باسیان له‌وه‌ كرد بوو، ناتوانرێت متمانه‌ له‌ حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى كازمى و وه‌زیره‌كانى وه‌ربگیرێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین