ئەردۆغان بۆ سوید و فینلەندا: ببورن بە ئاسانى ناڵێین تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى تورکیا، داوا لە فینلەندا و سوید دەکات بەر لەوەى لەگەڵیان دەست بە دانووستاندن بکەن، پێویستە چەند سەرکردەیەکى پەکەکە ڕادەستى تورکیا بکەن.

ماڵپەڕى (ئەنادوڵ) بڵاویکردۆتەوە، دوێنێ (16)ـى ئایارى (2022) ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا سەبارەت بە هاتنى شاندى سوید و فینلەندا بۆ پرسى ئەندامبوویان لە ناتۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "لە نێوان وەزیرانى درەوەى سوید و فینلەندا لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆبوونەوە کراوە، بەڵام پێوستە من بە ئاشکرا بيڵێم، هەردوو وڵات هەڵوێستیان بەرامبەر تیرۆر ڕوونە و جێگەى گفتوگۆ نییە."

ئەردۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا داواى لە هەردوو وڵات کرد "ئەو کەسانەى سەر بە پەکەکەن و لاى خۆیان داڵدەیان داون، دەبێ ڕادەستى تورکیاى بکەنەوە، ئەگەر بڵێن ئەم کارە دەکەین، ئێمە هەروا بە ئاسانى باوەڕ ناکەین، سەرکردەکانى پەکەکە لە پەرلەمانى سوید قسە دەکەن، وە پێشتر یۆنان لە ناتۆ دووخرایەوە و دواتر وەرگیرایەوە، ئێستا ناتۆ گرنگییەکى زۆر بەو وڵاتە دەدات و بەردەوام هاوکارى دەکات، بۆیە پەندمان لە یۆنان وەرگرتووە."

سەرۆک کۆمارى تورکیا، سویدى بەوە تۆمەتبار کرد كە پەناگەى دوژمنەکانى تورکیایە، هەروەک گووتیشى، "بەڵێ هەفتەى داهاتوو شاندى هەردوو وڵات دێنە ئەنقەرە، بەڵام تورکیا هەروا بە ئاسانى بۆ ئەو وڵاتانەى سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنن ناڵێت (بەڵێ)، چونکە ئەوکات ناتۆ دەبێتە پارێزرى دوژمنانى ئێمە، جارێک تێکەوتووین ئەمجارە ناکەوینەوە هەمان هەڵە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین