ئەوروپا: وەبەرهێنانى توركيا لە بوارى وزەى با زياتر لە يەك مليار يۆرۆيە تورکیە

نوچەنێت:

ساڵى رابردوو قەبارەى وەبەرهێنانى توركيا لە بوارى وزەى با زياتر لە يەك مليار يۆرۆ بووە، ئەوەش لەكاتێکدايە يەكێتیى ئەوروپا هەوڵدەدات بۆ ساڵى (2030) بڕەكەى بۆ (480) مێگاوات زياد بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە،  كۆمەڵەى (يوند يۆرپ) كە بارەگاكەى لە برۆكسلى پايتەختى بەلجيكايە رايگەياند، كۆى وەبەرهێنانى کارەبا بە وزەى با لە ساڵى رابردوو لە ئەوروپا بڕەكەى گەيشتۆتە (41) مليار يۆرۆ.

لەلايەكى ترەوە بەگوێرەى داتاكانى وەبەرهێنانى توركيا لە ئەوروپا، تورکیا قەبارەى وەبەرهێنانى وزەى با، لە ساڵى رابردوو زياتر لە يەك مليار يۆرۆ بووە، ئەوەش لەكاتێكدايە وەبەرهێنانى رووسيا لەو بوارە (400) هەزار يۆرۆ بووە.

لە ساڵى (2020) توركيا یەکێک لە بووە پێنج گەورە وڵاتانى بەرهەمهێنەرى وزەى با لە ئەوروپا، ئەوەش بووە يارمەتيدەر بۆ توركيا تا لەو بوارە وەبەرهێنانى زیارت بكات، وزە بۆ (45) وڵات لە شەش كيشوەرى جيهان بكات.

ساڵى رابردوو بۆ يەكەمجار توركيا زۆرترين وزەى رەوانەى وڵاتانى جيهان كردووە، هەوڵيشدەدات لە چەند ساڵى داهاتوو، وەبەرهێنان لەو بوارە زياتر بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین