نەوتى تەكساس پێش نەوتى برێنت دەكەوێت ئابووری جیهان

نوچەنێت:

لەدواى دوو ساڵ، بۆ يەكەمجار دياردەيەكى نوێ لە بازاڕى نەوت روويدا، نەوتى خاوى تەكساس نرخەکەى بۆ سەرووى نرخى برێنت بەرزدەبێتەوە .

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئايار/2022) ماڵپەڕى ( CNBC)ـى عەرەبى بڵاويكردەوە، دوێنێ سێشەممە بۆ يەكەمجار لە دواى زياتر لە دوو ساڵ نرخى نەوتى تەكساس پێش نرخى نەوتى برێنت كەوت، بەگوێرەى دواين هەواڵ، نرخى نەوتى تەكساس  گەيشتۆتە (114) دۆلار، لەبەرانبەردا نرخى نەوتى برێنت، پاشەكشەى كردووە بۆ (113) دۆلار و يەك سەنت. 

بەپێى راپۆرتەكان هۆكارەكەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئيدارەى ئەمەريكا هەندێك كۆتوبەندى لەسەر حكومەتى ڤێنزوێلا لاداوە، ئەوەش وايكردووە گۆڕانكارى بەسەر نرخى نەوت دابێت.

ئيدارەى جۆ بايدن رەزامەندى دەربڕيوە، لەو نزيكانە كۆمپانياى (Chevron) گفتوگۆ لەگەڵ نيكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكى ڤێنزوێلا بكەن، ئەوەش بە شێوەيەكى كاتى كۆت و بەندەكان لەسەر ئەو گفتوگۆيانە لادەدات.

لە مانگى ئايارى (2020)وە، يەكەمجارە نرخى نەوتى تەكساس بەپێش نرخى نەوتى برێنت بكەوێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین