توركيا: لە بەرگريكردن لە تەتەرەكانى دورگەى كريم بەردەوام دەبین تورکیە

نوچەنێت:

تانجۆ بیلگیج، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "توركيا بەردەوام دەبێت لە بەرگريكردن لە تەتەرەكانى دورگەى كريم، بۆ ئەوەى پارێزگارى لە ناسنامەى خۆيان بكەن."

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە تانجۆ بيلگج رايگەياند، "لە ساڵيادى دەركردنى تەتەرەكانى دورگەى كريم، ئێمە بەردەوام دەبين لە بەرگريكردن لە دانيشوانى ئەو دوورگەيە، كە لە (18)ى ئايارى (1944) لە دۆخێكى نامرۆيانە بەشێكيان ناچاركران زێدى خۆيان جێبهێڵن." 

لەبەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "نزيكەى (250) هەزار هاووڵاتى لەو ناوچەيە دەركراون، ئەوەشى روويداوە كارەستێكى گەورە بوو کە بەسەرياندا داهات."

بە تۆمەتى ناپاكى لە (18)ى ئايارى (1944) دانيشتوانى رەسەنى ئەو ناوچەيە ناچار كران بەرەو رووسيا و سيبيريا و وڵاتانى ئاسياى ناوەڕاست بڕۆن، پاشان موڵك و ماڵيان لە سەردەمى جۆزێف ستالين دەستى بەسەر داگيرا و  بەسەر كرێكارانى رووسيا دابەشكرا، كە شوێنێكى ستراتيژى سەر باكوورى دەرياى ڕەشە.

بەگوێرەى سەرچاوەكان تەتەرەكانى دوورگەى كريم ژمارەيان (250) هەزار كەس بووە، لە ماوەى سێ رۆژ بە شەفەندەفەر گوازراينەوە، بەهۆى برسێتى و نەخۆشى و مامەڵەى خراپ لەگەڵيان لە (46.2%) مردوون.

تا ئێستا توركيا لەسەر ئەو دوورگەيە لەگەڵ رووسيا ناكۆكە، دان بە دەسەڵاتى رووسيا دانانێت لەسەر ئەو دوورگەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین