عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى وێنه‌یه‌كى ره‌شبینانە له‌باره‌ى عێراق به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌دات. چاودێرانی سیاسیش ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ى پلاسخارت له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش رایگه‌یاند، شكستى ده‌وڵه‌تى عێراق بوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ئایارى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و وتاره‌ ده‌كات كه‌ جینین پلاسخارت پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد. جینین له‌ وتاره‌كه‌ى چه‌ندان رووى خراپى پرۆسه‌ى سیاسى عێراقی خسته‌ڕوو له‌وانه‌ گوتى، "سیاسییه‌كان هیچ ئاره‌زوویه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان نییه‌". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ كرد له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر میكانیزمێك نییه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، جیا له‌مه‌یش چه‌ندان كه‌موكوڕى خسته‌ڕوو له‌ بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و ئابوورى و ئه‌منى خسته‌ڕوو.

چاودێرانى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پلاسخارت به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى دا، وێنه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ و ره‌شبینیانه‌ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌ گوته‌ى ئه‌وان هیچ سوودێك له‌م وتارانه‌ نییه‌.

ئه‌حمه‌د حه‌قى له‌ ره‌وتى مه‌ده‌نى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش چه‌ند ساڵێكه‌ ته‌نیا بووه‌ته‌ گوێگرێك بۆ نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بێ ئه‌وه‌ى هیچ هه‌نگاوێك بنێت".

فیراس ئیلیاس چاودێرى سیاسى به‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، "ئه‌و وتاره‌ى كه‌ نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ئاسایش پێشكه‌شى كرد، وه‌ك راگه‌یێندراوێكى نێوده‌وڵه‌تى روون بوو له‌وه‌ى عێراق بووه‌ته‌ ده‌وڵه‌تێكى شكستخواردوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین