په‌رله‌مان سووره‌ له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى یاساى ئاسایشى خۆراك کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان جارێكى تر پێشنیارى پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراكیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ئایارى 2022 حه‌سه‌ن كه‌عبى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، ئه‌وان پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان داوەته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌ شوێنى ئه‌و یاسایه‌ى كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرا بوو به‌ ناوى "پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان".

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى حه‌سه‌ن كه‌عبى هاتووه‌، "به‌گوێره‌ى بڕگه‌كانى ماده‌ى 112 په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، له‌ روانگه‌ى هه‌ستى به‌رپرسیارێتى یاسایى و ئه‌خلاقییه‌وه‌، بۆ دوورخستنه‌وه‌ى برسێتى و خراپى كاره‌با له‌ هاویندا، وه‌ك لیژنه‌ى دارایى یاساى پاڵپشتى فریاگوزاریمان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى شوێنگره‌وه‌ى ئه‌و یاسایه‌ بێت كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش كرا بوو".

رۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیارى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراكى دا، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام په‌رله‌مان ئێستا به‌ ناوێكى تر هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى ده‌دات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین