دکتۆر هەڵگورد ئەحمەد: تای خوێنبەربوون وەک کۆڕۆنا مەترسیدار نییە تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

دکتۆرێکى پسپۆڕی نەخۆشییەکانى هەناو، لەسەر نەخۆشى تاى خوێنبەربوون دەڵێت، تای خوێنبەربوون شتێکی نوێ نییە لە عێراق، گواستنەوەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئاسان نییە، پێویست ناکات خەڵك ئەوەندە لێى بترسێت، وەکو ئەنفلەوەنزا و کۆڕۆنا مەترسی زۆری نییە. عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئەمڕۆ چوار شەممە(18/ئایار/2022) دکتۆر هەڵگورد ئەحمەد پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گوتی، "تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە زووەوە هەیە، هەموو ساڵێک لەمانگی چوار و پێنج لە عێراق و دەورووبەری  هەرێمى کوردستان سەر هەڵدەداتەوە، پەتاکە لەمێژە ناسراوە و دەیان جۆری هەیە، لە وڵاتانی دەوروبەری ئێمە (17) جۆر لەو ڤایرۆسە هەیە، لەرێگەی ئاژەڵەو (پند، قڕنە) دەگوازرێتەوە."

دكتۆر هەڵگورد ئەحمەد، دەربارەى پەتاى پەتا خوێنبەربوون زیاتر روونیکردەوە، "كاتێ پندە لەسەر ئاژەڵی وەکو (مەڕ، بزن، مانگا) دەنیشێت، لە سەرو گوێیان خوێن دەخۆن، بەهۆی ئەو پندە ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە بۆ ئاژەڵێکی تر، دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤیش، هەروەها بۆ گۆشتفرۆش، پزیشکی ڤێتەرنەرین و ئاژەڵدار، ئەوانە ئەگەرى تووشبوونیان زۆرترە، چونکە زۆر جار ئەو پندە بەر پێستی مرۆڤ دەکەوێت."

سەبارەت بە نیشانەکانی تاى خوێنبەربوون گووتى، "بێهێز دەبێ، تا دەتگرێت، خوێن بەر بوون لە (دەمی، پووگی، لووتی)، لەگەڵ پیسایی و میزیش دەبێت، ئەمەیش دەبێتە هۆى لاواز بوونی جەرگ و ماددەی بلۆڕۆبین زەرتک زیاد دەکات، جگەر و گورچیلەکان لاواز دەکات دەرئەنجام مرۆڤەکە دەکوژێت."

ئەو ڕاشیگەیاند، "ئەم پەتايە تائێستا چارەسەری نییە، چارەسەر ئەوەیە، گەر کەسێک تووش بوو، دەبێت جیا بکرێتەوە لە خەڵکی لە شوێنی تایبەت وەک نەخۆشخانە دابنرێت،، لێرەش یەکەیەکی تایبەت کراوەتەوە بۆ پەتایە، پێوستە بەردەوام ئاوژینی بدرێتێ بۆ ئەوەی ووشک نەبێتەوە کە خوێنبەربوونی بوو، دەبێت خوێن و پێکهاتەکانی خوێنی بدرێتێ."

هەر دەربارەى چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو کەسانەى تووشى ئەم پەتایە دەبن، د. هەڵگورد ئەحمەد ئەوەشى خستەڕوو، " هەندێکجار دەرمانی خوێنبەربوونیشیان دەدرێتێ تا خوێنەکەی ئاسانتر بمەیەت و خوێنبەربوونەکەی بووەستێت، نەخۆشە چاک دەبێتەوە ئەگەر زوو بگەێندرێتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەگەر درەنگ فریایی بکەویت و خوێنبەربوونەکەی زۆر بێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کلیە و جگەری دروست دەکات،  وە دەبێ ئەنتی بایۆییکیش بدرێتێ، دەبێت بۆ ئەوەی بەرگرى دروست بکات لەبەرامبەر بەکتریا".

لەلایەکى ترەوە دكتۆر هەڵگورد ئەحمەد جەختى لە خۆپارێزى کردن لەم پەتایە دەکاتەوە و دەشڵێـت، "گۆشتفرۆشەکان و ئەوانەى کارى ئاژەڵدارى دەکەن دەبێ جلوبەرگى تایبەت لەبەر بکەن،  دوای تەواو بوونی کارەکەی جلەکانیان نەبەنەوە بۆ ماڵەوە، ئەو کەسانەی گۆشتیش دەکرن دەبێ ناو دوو کیسى لایلۆن بکات و کەفە بەکار بهێنن لەکاتی کڕین و بەکار هێنان شۆردن و وردکردنی بەتایبەتی خوێن و پیسی بکاتە ناو کیسێک و جوان دایبخات،  هەروەها گۆشتەکە بۆ ماوەیەک لەناو سەلاجە دایبنێت، چونکە ڤایرۆسەکە دەکوژێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین