یۆنان داوا لە ئەمەریکا دەکات چەک بە تورکیا نەفرۆشێت تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى یۆنان، لە چوارچێوەى سەردانەکەى بۆ ئەمەریکا ڕایگەیاند، "تورکیا سنوورە ئاسمانییەکان دەبەزێنێ و یاسا نێودەوڵەییەکان دەشکێنێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئایارى/2022) ماڵپەڕى (Türkiye‌yi) بڵاویکردەوە، كیریاكوس میتسوتاكیس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان لەبەردەم کۆنگرێسى ئەمەریکا وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، "داو ا لە ئەمەریکا دەکەم پێداچوونەوە بە بڕیارى فرۆشتنى چەک بە تورکیا بدات."

لە چوارچێوەى بانگهێشتکردنى سەرۆک وەزیرانى یۆنان لەلایەن جۆ بایدن بۆ ئەمەریکا، لە بەشێکى وتارەکەى لەبەردەم ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمەریکا هێرشى کردە سەر تورکیا و باسى لە کێشەى قوبرس  و جەنگى ڕووسیا و ئۆکراینا کرد.

 كیریاكوس میتسوتاكیس ڕاشیگەیاند، "ستاشى سەربازانى ئەمەریکا دەکەم لە دوورگەى یۆنان، وە هیچ جۆرە چارەسەریێک بۆ دوورگەى قوبروس جێگەى قبووڵکردن نییە."

سەبارەت شەڕى ڕووسیا و ئۆکراینا  هەڵوێستى خۆى پشتیوانى خۆى دەربڕى و گووتى، "ئۆکراینا وەک وڵاتێکى سەربەخۆ و خاوەن سەروەرى دەمێنێتەوە."

لەبەرامبەر ئەم قسانەى سەرۆک وەزیرانى یۆنان، فوئاد ئۆکتا، یاریدەرى سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەم قسانەى سەرۆکى یۆنانى بە نمایشکى سیاسى خراپ لێکدایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین