لە هەولێر کۆنفرانسى شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی گرێ بەڕێوەدەچێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بەسەرپەرشتى زانکۆى سەحەلادین لە هەولێر، ئەمڕۆ کۆڕبەندی توێژینەوەی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی گرێ (ئۆنکۆلۆژی) ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (19/ئایار/2022) د. کارزان موحسین، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر لەبارەى کۆنفرانسەکە بە کوردستان K24ى ڕاگەیاند، ئەم کۆڕبەندە بە هاوبەشى لەلایەن هەر یەک لە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی تیشک و وەزارەتی تەندروستیـیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

د. کارزان موحسین، سەبارەت بە ناوەڕۆکى ئەو كۆنفڕانسە زانستییە زیاتر ڕوونیکردەوە، کۆنفرانسەکە  نێودەوڵەتییە و ساڵانەیە، تایبەتە بە توێژینەوەکانی شێرپەنجە، کە تێیدا لە وڵاتانی سوید، پۆڵەندا و بەریتانیاوە میوانداری پسپۆڕان و شارەزایانی بواری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کراوە.

دەشڵێت، بە هۆى ئەم کۆنفڕانسانەوە، کە تێیدا چەندین لێکۆڵینەوە دەخرێتەڕوو، دەتوانین پردێک لە نێوان تاقیگە و توێژینەوەکان، لەگەڵ کلینیک و سەنتەرەکانی چارەسەری نەخۆشی شیرپەنجە، لە هەرێمى کوردستان دروست بکرێ، ئەمە جگە لەوەى لە کۆنفڕانسەکە (500) کەسى ئەکادیمى ناوخۆى و میوانى نێودەڵەتیى بانگهێشتکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین