فينلەندا: ئەگەرى چارەسەركردنى كێشەكانمان لەگەڵ توركيا هەيە تورکیە

نوچەنێت:

بيكا هاڤيستۆ، وەزيرى دەرەوەى فينلەندا رايگەياند، "دەكرێت هەموو ئەو داواكارييانەى توركيا خستۆتيەڕوو، چارەسەريان بكەين."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە  وەزيرى دەرەوەى فينلەندا رايگەياند، "دەكرێت ئەو داواكاريانەى توركيا خستييەڕوو كار لەسەر چارەسەريان بكەين، ئەگەريش هەيە بەهۆى بەربەستەكانى توركيا قۆناغى بوون بە ئەندام لە هاوپەيمانى ناتۆ درێژ بێتەوە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "لە پەراوێزى كۆبوونەوەى وەزيرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندامى ناتۆ، لەگەڵ ئانا ليند، وەزيرى دەرەوەى سويد لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ كۆبووينەوە."سەبارەت بە وردەكارييەكانى ئەو كۆبوونەوە هيچ زانيارييەكى باس نەكردووە.

دوێنێ چوارشەممە بە فەرمى هەردوو وڵات داواى ئەندامبوونيان لە ناتۆ كرد، بەڵام بەهۆى ناڕەزايى توركيا لە مامەڵەى ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ چەند پارت و گرووپێك، ناتۆ نەيتوانى رێكارەكانى وەرگرتنى ئەو دوو ئەندامە دەست پێ بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین